شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە هەولێر

شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە هەولێر

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە هەولێر
0

لایک

شاندێكی ئەمنی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر و زنجیرەیەك دیدار ئەنجامدەدات.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، شاندێكی ئەمنی لە هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان گەیشتە هەولێر.

راشیگەیاند، شاندەكە چاوی بە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەوێت، جگە لە كۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنییەكان لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ.

ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی عێراق پێكهاتون له‌، فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر یارەڵا، سوپاسالاری عێراق و فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر شمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ چەندین سەرکردەی باڵای دیکەی سەربازی و ئەمنی لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی فیدڕاڵی عێراق.

ئامانجی هاتنی شاندەكە ئاشكرانەكراوە، بەڵام پێدەچێت پەیوەندی بە زیادبوونی جموجوڵی پاشماوەی چەكدارانی داعش لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەبێت.