سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ پێنج شەممە 14-4-2022 بە میدیای عێراقی راگەیاند كە جێگری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی بۆ بەسەركردنەوەی ئۆپەراسیۆنی چەكوشی ئاسنین گەیشتووونەتە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان.
ماوەی چەند رۆژێكە هێزە تایبەتیيەكانی عێراق لە ناوچەی دوڵی شایی و هەروەها یەكەكانی دەزگای دژە تیرۆر، لە ناوچەی دوڵی زەغیتون لە باشووری كەركوک، ئۆپەراسیۆنێكیان بەناوی چەكوشی ئاسنین دەست پێكردووە.