شاندێكی باڵای ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی لیوا عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق گه‌یشته پارێزگای كه‌ركوک و بڕیاریشه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌منی سنوره‌كانی ئه‌و پارێزگایه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منیه‌كان كۆببێته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای ئه‌منی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولئه‌میر و به یاوه‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی گه‌یشتونه‌ته پارێزگای كه‌ركوک، له‌لایه‌ن عه‌لی فرێجی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی پارێزگاكه‌وه پێشوازیان لێكراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئامانجی سه‌ردانه‌كه بۆ پێداچونه‌وه به دۆخی ئه‌منی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێكاره‌كانی پێكهاته و یه‌كه‌كان و خزمه‌تگوزارییه ئه‌منییه‌كانه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش و سه‌پاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له كه‌رتی كه‌ركوكدا”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه بارودۆخی ناوچه سنوریه‌كانی ده‌روبه‌ری كه‌ركوک به‌تایبه‌ت باشوری رۆژئاوای شاره‌كه، ناسه‌قامگیری ئه‌منی به‌خۆیه‌وه بینیوه و چه‌ندجارێک چه‌كدارانی داعش هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر گونده‌كان و ژماره‌یه‌ک كوژراو و برینداریشی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.