شاندی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

شاندی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

شوبات 11, 2023 17:18
شاندی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات
0

لایک

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 11ی شوباتی 2023، شاندێکی حکوومەتی هەرێم، بەمەبەستی گفتوگۆ و رێککەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەردانی بەغدا پایتەختی عێراق بکات.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرایكرد، لەسەر بریار و راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە بەرەو بەغدا بەرێدەکەون بەمەبەستی گفتوگۆ و رێککەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئومێد سەباح لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک زانیاریی زیاتری لەسەر سەردانەکەیان بۆ بەغداد خستووەتەڕوو و ئاشکرای کردووە کە “ئەم سەردانەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمە بۆ بەغدا بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن دەربارەی یاسای نەوت و گاز و بوودجە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چەندین بابەتی تر”.