شاندی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغداد

شاندی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغداد

شوبات 19, 2023 12:39
شاندی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغداد
0

لایک

کەمێک پێش ئێستا شاندی حکومەتی هەرێم، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان گەیشتە بەغداد.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم، بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان نێوان هەردوولا بەرەو بەغداد بەڕێکەوت، بڕیاریشە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، پڕۆژە یاسای نەوت و غاز و چەند دۆسیەیەکی گرنگ لەنێوان هەرێم و بەغداد بکەن، کە پێشتر لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆیان لەسەر کردوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێم لەماوەی مانەوەیان لە بەغداد چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق ئەنجام بدەن.

شایەنی باسە، رۆژی 11ـی شوباتی 2023، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌ی بۆ به‌غداد ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت و پلاندانانی عێراق، ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و كۆمپانیای سۆمۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.

En az 10 karakter gerekli