کۆبوونەوەیەکی تەکنیکی فراوان لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و شاندی حکومەتی هەرێم دەربارەی پرسی بودجە و کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوار شەممە، کۆبوونەوەیەکی تەکنیکی نێوان حکومەتی فیدراڵ و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سازکرا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە، “لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی تێر و تەسەل لەسەر یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 کرا”.
هەروەها جەختکرایەوە لەسەر خێرا تەواوکردنی یاسای بودجە بۆ ئەوەی پلانە ستراتیژیەکان وبەرنامە وپرۆژەکان لەبواری خزمەتگوزاری وئابووری و وەبەرهێنان وبوارەکانی دیکە جێبەجێ بکرێن.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک لەوپرسانەی کەبەغدا وهەولێر لەسەری ناکۆکن خرانە بەر باس و لێکۆلینەوە بەتایبەتی ئەوەی کە پەیوەستە بە یاسای نەوت وغازەوە، وتەکیدکرا لەسەر چارەسەرکردنی بەپیێ دەستوور.