ئه‌مڕۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات و له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2022، جووتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم بە ماڵپەری فەرمی حکومەتی راگه‌یاند، “له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات”.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، “لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندی حکومەتی هەرێم بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان، ئەمڕۆ سەردانی بەغداد دەکەن و گفتوگۆ لەسەر پرسەکانی بوودجە، پێشمەرگە، ماددەی 140 و نەوت، دەکەن”.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، پلانیان ئەوەیە لەم سەردانەیاندا شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراق کۆببنەوە.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی عێراق دوای پێكهێنانی له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، هه‌ردوولاش چه‌ندین جار جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه دانراوه، ئەمڕۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆده‌بێته‌وه، بۆ ئەوەی ئامادەکاریی بکرێت بۆ نووسینەوەی یاسای بودجەی ساڵی 2023.