شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارانێکی کەم بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، هەروەها لەدوای 25ـی ئەم مانگەوە بەفر و باران دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی دەڵێت، “بەپێی دوایین زانیاری سەر نەخشەکانی کەشوھەوا لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەدا نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست ناوچەکانمان دەگرێتەوە کە بارانێکی کەمی لەگەڵ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بارانبارینە زیاتر بۆ سەر ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی کاریگەری دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، تاکو 25ـی 01ـی 2023 کەش بەشێوەیەکی سەقامگیر دەمێنێتەوە، لەم ماوەیەشدا پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە، بەڵام پاش ئەو رێکەوتە تاکو سەرەتای مانگی 2 بەفر و باران دەبارێت.