شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، له ئێواره‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه ئه‌و شه‌پۆله به‌فر و بارانبارینه‌ی چه‌ند رۆژێكه ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی گرتووەته‌وه كۆتایی دێت و پاشان بایه‌كی وشک و سارد ناوچه شاخاویه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “سبه‌ی دووشه‌ممه كاریگه‌ری شه‌پۆلی به‌فر و بارانبارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كان كۆتایی دێت، له ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆک و هه‌ولێریش ئاسمان به زۆری ده‌گۆڕێت بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور، له ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركوک و ئیداره‌ی راپه‌رینیش به‌زۆری نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌باران له‌هه‌ندێک كاتدا”.
وتیشی، “له ناوچه‌كانی باكووری گه‌رمیان و سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بارانبارینی مامناوه‌ند و پچر پچر له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا تا كاته‌كانی ئێواره به‌رده‌وامیان ده‌بێت، له شه‌ودا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌ش كۆتایی دێت و ئاسمان ساماڵ ده‌بێته‌وه”.
ئەوەشی ئاشکراکرد، له‌گه‌ڵ ساماڵ بوونی ئاسمان، بایه‌كی وشک و سارد له ناوچه شاخاویه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم به‌خێرای 15-20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به ئاڕاسته‌ی باكووری رۆژهه‌ڵات چاڵاک ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر ده‌مێننه‌وه.