ئهمرۆ شهممه21-01-2023، ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی رایگهیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیەی لەسەر باکووری ناوچەکە جێگیربووە کەشی ھەرێمی بەدرێژای ئەم ھەفتەیە بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە.
راشیگهیاندووه، لە سبەی ئێوارەی یەکشەمەوە 22ـی کانوونی دووەمی 2023 لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد و وشکی سیبیریا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی وڵاتی ئێران بایەکی وشک و سارد ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵات و باکووری رۆژھەڵاتی ھەرێم ئەگرێتەوە بەھۆیەوە پلەکانی گەرما تا کۆتایی ئەم ھەفتە لەناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر(ئەربیل) بەرێژەی 2 تا 5 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت، لەتەواوی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزمدەبنەوە و رۆژی پێنجشەمە 26-01-2023 کۆتایی بەکاریگەری ئەم وشکە سەرمایە دێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 19
سلێمانی : 16
دهۆک : 17
هەڵەبجە : 17