شاخەوان عەبدوڵڵا: هێرش نەکەنە سەر پەرلەمان و زیان بە خۆپیشاندەران نەگات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • شاخەوان عەبدوڵڵا: هێرش نەکەنە سەر پەرلەمان و زیان بە خۆپیشاندەران نەگات

شاخەوان عەبدوڵڵا: هێرش نەکەنە سەر پەرلەمان و زیان بە خۆپیشاندەران نەگات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
شاخەوان عەبدوڵڵا: هێرش نەکەنە سەر پەرلەمان و زیان بە خۆپیشاندەران نەگات
0

لایک

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات هێرش نەکەنە سەر خۆپیشاندەران و زیانیان پێ نەگەیەنن.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، خۆپیشاندانێکی ئارام و ئازادی رادەربڕین بە شێوەیەکی شارستانیانە مافێکی رەوایە کە دەستوور گەرەنتی دەکات.

وتیشی، داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەم بۆ پاراستنی باڵەخانەی پەرلەمان هێرش نەکەن و خۆپیشاندەران بپارێزن لەهەر کاتێکدا بێت، چونکە ئەوان رۆڵەی گەلن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی تەمووزی 2022، سه‌دان خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگری موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق چوونه‌ نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد و باڵەخانەی پەرلەمان.