سەندیکای پزیشکانی کوردستان: سەنتەرەکانی چاندنەوەی قژ ناتوانن بۆتۆکس و فیلەر بکەن
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • سەندیکای پزیشکانی کوردستان: سەنتەرەکانی چاندنەوەی قژ ناتوانن بۆتۆکس و فیلەر بکەن

سەندیکای پزیشکانی کوردستان: سەنتەرەکانی چاندنەوەی قژ ناتوانن بۆتۆکس و فیلەر بکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سەندیکای پزیشکانی کوردستان: سەنتەرەکانی چاندنەوەی قژ ناتوانن بۆتۆکس و فیلەر بکەن
0

لایک

لقی هەولێر(ئەربیل)ـی سەندیکای پزیشکانی کورستان, کۆمەڵێک رێنمایی نوێ بۆ ئەو سەنتەرە پزیشکییانە دەردەکات، کە کاری چاندنەوەی قژ دەکەن و دەڵێت ئەو پزیشکانەی ئەو کارە دەکەن نابێت کاری فیللەر و بۆتۆکس بکەن، دەیکاتە مەرجیش پزیشکێکی نیشتەجێی خوولاو یان دێرین لەماوەی تەواوی چاندنەکە ئامادە بێت.

بەپێی نوسراوێکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان کە بە ژمارە 763 لە رۆژی دووشەممە 4ـی نیسانی 2022 دەرچووە، تایبەتە بە رێکخستنەوەی کاری پزیشکی لە سەنتەرەکانی جوانکاری لەکاتی چاندنی پرچ، ئەویش بۆ سەلامەتی تەندروستی ئەو کەسانەی کاری چاندنەوەی قژ دەکەن.

سەندیکاکە داوا دەکات ئەو سەنتەرانە پێویستە ژمارەیەک رێنمایی هەیە جێبەجێیان بکەن، لەوانەش:

1-پاش بڕیاردان لە دەستپێکردنی کاری چاندنەکە کە لەلایەن پسپۆڕی پێست یان نەشتەرگەریی جوانکاری بڕیاری لێدەدرێت، دەکرێت لە جیاتی ئامادەبوونی پسپۆڕەکە خۆی لەماوەی تەواوەتی چاندنەکە پزیشکێکی نیشتەجێی خوولاو یان نیشتەجێی دێرین یان شارەزای گشتی ئامادەبێت، تاکو کاری چاندنەکە تەواو دەبێت.

2- پێویستە ئەو پزیشکانەی کە لە خاڵی یەکدا ئاماژەیان پێکراوە بڕوانامەی خولی (ALS) یان (Emergency)ـیان هەبێت و ماوەی بەسەرچوونی بڕوانامەکەش لە دوو ساڵ زیاتر نەبێت.

3- پێویستە لە سەرجەم سەنتەرەکانی (Emergency Trolley) لەگەڵ ئامێری (DC Shock) هەبێت بۆ حاڵەتی پێویست، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو پێویستە ئەو پزیشکانە کاری پێویست بۆ کەسەکە بکەن و بەخێرایی بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بگوازرێتەوە بۆ نزیکترین نەخۆشخانە ئەگەر پێویستی کرد.

4- ئەو پزیشکانەی لە خاڵی یەکدا ئاماژەیان پێکراوە نابێت بەهیچ شێوەیەک کاری جوانکاری وەکو (Filler, Butox) بکەن، بەڵام دەتوانن لەسەر ئامێری لەیزەر وەکو تەکنیککار کار بکەن لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕی پێست و نەشتەرگەیی جوانکاری.

5- ئەو پزیشکانەی لە خاڵی یەک باسکران، دەتوانن فایلی نەخۆش پڕبکەنەوە.