سەنتەرێکی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لە هەولێر دەکرێتەوە

سەنتەرێکی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لە هەولێر دەکرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
سەنتەرێکی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لە هەولێر دەکرێتەوە
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە سەنتەرێکی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لە هەولێر(ئەربیل) بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ لێژنەیەکی وەزارەتەکە سەردانی نەخۆشخانەی رزگاریانكرد و ئەو باڵەخانەیەش دیاریکراوە کە دەکرێت بە بنکەی سەنتەرەکە، ئامانجی بڕیارەکەش بۆ خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانە لە هەرێم.

د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لێژنەیەکی وەزارەتی تەندروستی لە سەر راسپاردەی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەی رزگاریانكرد لە شاری هەولێر، سەردانەکەش بە مەبەستی ئامادەکاری بووە بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لە هەولێر.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەسەر پڕۆژەی کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ، هەروەها بە یاوەری تیمەکە سەردانی مەیدانی ئەو باڵەخانەیەشكرا کە بۆ پرۆژەکە پێشنیار کراوە.