سەنتەری مێترۆ: سەرباری فشارەکان عێراق و هەرێم ژینگەیەکی لەبارە بۆ توندوتیژی بەرامبەر میدیاکاران
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەنتەری مێترۆ: سەرباری فشارەکان عێراق و هەرێم ژینگەیەکی لەبارە بۆ توندوتیژی بەرامبەر میدیاکاران

سەنتەری مێترۆ: سەرباری فشارەکان عێراق و هەرێم ژینگەیەکی لەبارە بۆ توندوتیژی بەرامبەر میدیاکاران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەنتەری مێترۆ: سەرباری فشارەکان عێراق و هەرێم ژینگەیەکی لەبارە بۆ توندوتیژی بەرامبەر میدیاکاران
0

لایک

له‌ رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەنووسیدا، سەنتەری میترۆ داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات هەڵسەنگاندن بۆ ئەدائی خۆی بكات، یاساكانی رۆژنامەگەری و مافی دەستكەوتنی زانیاری و یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان بكاتە بنەما لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئازادی راگەیاندن و زانیاری و بیرورا، راشیدەگەیێنێت، “سەرباری هەوڵی زۆر و فشاری مەدەنی لەناوەوە و دەرەوە تا ئێستا هەرێم و عێراق ژینگەیەكی لەبارە بۆ دەربازبوونی كارەكتەرەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە میدیاكاران، وەک چۆن بكوژانیش دەستی یاسا نایانگاتێ”.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان له‌ بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و زانست و رۆشنبیری (یونسکۆ) ئەمساڵ بە دروشمی “میدیا لە ژێر گەمارۆی دیجیتاڵیدا” یادی ئەم رۆژە دەكاتەوە، جەخت لە رۆڵی میدیای ئەلكترۆنی دەكاتەوە لە بڵاوكردنەوە زانیاری بەڵام ئاڵانگارییەكانیش داخاتەڕوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەواڵی چەواشەكارانە و وتاری رقوكینە و ئاشكراكردنی نهێنی كەسی.

رێكخراوی یۆنسكۆ راشیدەگەیێنێت، كە لە پێنج ساڵی رابردوودا لە 85% هاووڵاتیانی جیهان، وڵاتەكانیان ئازادی رۆژنامەگەری تیایدا لاواز بووە، 400 رۆژنامەنووس بە هۆی كارەكانیانەوە كوژراون، داهاتی رێكلام 50% داشكاوە، جەختدەكاتەوە كە تەكنیكی نوێی میدیا لە هەمووكات زیاتر زانیاری بڵاودەكاتەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا هەواڵی چەواشە و وتاری رقوكینە و ئاشكراكردنی نهێنی كەسی و چاودێریكردن زیادیكردووە.

سەنتەرەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات، لەم رۆژەدا كە جیهان رێز لە میدیاكارانی دەگرێت و هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی ئازادی رۆژنامەنووسی وڵاتەكانیان دەكەن، بە پێویستی دەزانێت حكومەتی هەرێم بە پشتبەستن بە راپۆرتی رێكخراوە ناوخۆیی و جیهانییەكان هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای خۆی بكات و رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر بۆ فراوانكردنی ئازادییەكان و یاساكانی رۆژنامەگەری و مافی دەستكەوتنی زانیاری و یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان بكاتە بنەما لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئازادی راگەیاندن و زانیاری و ئازادی بیرورا.

ئەوەش هاتووە، “لەكاتێكدا هەرێمی كوردستانی عێراق، لەگەڵ جیهاندا ئەم یادە دەكاتەوە، بوونی میدیای سەربەخۆ و زەمینە خۆشكردن بۆ نەشونماكردنی بەبێ فشار و هەڕەشە و بەربەستدانان زۆر گرنگن، جەختدەكەینەوە لەسەر پرەنسیپەكانی پێشوومان كە بەبێ میدیای ئازاد و كاراكردنی پڕۆسەی رەخنەگرتن و چاودێری، دەسەڵاتی ستەمكاری شوێن بە دیموكراسیەت لێژدەكات”.