سەلاحەددین.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا وەزیری پیشەسازی عێراق برینداربوو

سەلاحەددین.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا وەزیری پیشەسازی عێراق برینداربوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سەلاحەددین.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا وەزیری پیشەسازی عێراق برینداربوو
0

لایک

ئێوارەی رۆژی سێشەممە، وەزیری پیشەسازی و کانزاکان لە عێراق لە رووداوێکی هاتووچۆ لە باکووری سەلاحەددین برینداربوو.

سەرچاوەیەک لە پارێزگای سەڵاحەددین بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، “لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی سەربە کاروانی مەنهەل خەباز، وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی عێراق لەسەر رێگای بێجی لە پارێزگای سەلاحەددین، ناوبراو بە سووکی برینداربوو”.

ئەوەش هاتووە. وەزیری ناوبراو لەگەڵ شۆفێرەکەی بە سووکی برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری سەرەتاییش گواستراونەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکان.