سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پارتی و یه‌كێتی له په‌یوه‌ندیدان و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ـی كانوونی دووه‌می 2023، سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا رایگه‌یاند، “پارتی و یه‌كێتی له په‌یوه‌ندیدان و هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئاساییبكه‌نه‌وه و له راستیدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایین، چونكه پارتی و یه‌كێتی دوو رێكخراوی جیاوازن و له سیسته‌مێكی فیدراڵی فره حیزبی‌دا كارده‌كه‌ن و له‌نێو ئه‌و سیسته‌مه‌دا بۆچوونی جیاواز هه‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا، ده‌بوونه یه‌ک حیزب”.
سەعدی پیرە ده‌شڵێت، “ده‌مانه‌وێت وه‌كو یه‌كێتی به به‌رنامه‌ی خۆمان سه‌رنجی زۆرترین ده‌نگده‌ر رابكێشین، پارتیش به‌هه‌مان شێوه، ره‌نگه كێشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌مه بێت، ره‌نگه به‌رژوه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتیش رۆڵی سه‌ره‌كی ببینێت، به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت هه‌وڵده‌ده‌ین له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی مه‌كته‌ب سیاسی‌دا پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به‌و رێككه‌وتنامه سیاسییهكانهدا بكه‌ین كه كردوومانه و، ئه‌گه‌ر پێویست بكات رێككه‌وتنامه‌ی نوێ ئاماده ده‌كه‌ین”.
وتیشی، “پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی پێویسته نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی توركمان و مه‌سیحییه‌كان بن، نه نوێنه‌ری پارتی و نه نوێنه‌ری یه‌كێتی بن، ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتیش كێشه‌یان هه‌بێت، نابێت ئه‌وان ببنه به‌شێک له‌و كێشانه، هه‌روه‌كو چۆن له كاتی شه‌ڕی ناوخۆ بێ لایه‌ن بوون، پێویسته له‌كاتی ئاشتیشدا بێ لایه‌ن بن”.
تایبەت بە ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، ناوبراو راگه‌یاند، “ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، بڵاوبوونه‌وه‌ی بهیاناممهكان له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه كارێكی ئاساییه، ئێمه دوژمنی یه‌كتر نین، ئێمه ركابهڕی یه‌كترین، جاری وا هه‌یه ره‌خنه‌ی توند له یه‌كتر ده‌گرین، جاری واش هه‌یه ره‌خنه‌ی خاوتر له‌یه‌كتر ده‌گرین”.