هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم، سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی پرسی نەوت و گازەوە دەکەن. شاندەکە هەمان شاندی پێشووتر دەبێت کە لەگەڵ حکومەتی عێراق لە دانووستاندا بوون، وتەبێژی حکومەتی هەرێمش دەڵێت، حکومەت بەردەوام دەبێت لە پێداگریکردن لەسەر مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێم.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە میدیای نزیک لە حیزبەکەی راگەیاندوە، “پێشتریش وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرگامان واڵابووە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ حکومەتی عێراق، دانووستانی شاندەکەمان لەگەڵ بەغدا درێژەپێدەری ئەو گفتوگۆیانە کە لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ بەغدا دەستمان پێکردووە”.
وتیشی، “بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێم رۆژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکات، یەکێک لە تەوەرکانی گفتوگۆ لەگەڵ شاندی عێراق، پرسی نەوت دەبێت، هەمان ئەو شاندە دەبێ کە پێشتر گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کردووە”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت