سەرۆکی پەرلەمان بۆ دواجار هۆشداری دەداتە ئەو پەرلەمانتارانەی بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی پەرلەمان بۆ دواجار هۆشداری دەداتە ئەو پەرلەمانتارانەی بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن

سەرۆکی پەرلەمان بۆ دواجار هۆشداری دەداتە ئەو پەرلەمانتارانەی بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆکی پەرلەمان بۆ دواجار هۆشداری دەداتە ئەو پەرلەمانتارانەی بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن
0

لایک

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان- عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو پەرلەمانتارانەی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیان دەستپێکردووە، ماددەکانی 22 و 23ی پەیڕەوی پەرلەمانیان لەسەر جێبەجێ دەکەن. بەگوێرەی ماددەکان، سەرەتا مووچەکانیان دەبڕدرێت و دواتر لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەماندا دەنگ لەسەر دوورخستنەوەیان دەدرێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2022، لە کاتی دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان- عێراق، رێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمان سەبارەت بەو پەرلەمانتارانەی رایانگەیاندووە کە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکەن و ئەمڕۆ دووەم کۆبوونەوەیە بەشدارییان نەکردووە، وتی، “”لە ئەمڕۆوە هەموو ئەو بەڕێزانەی بەناوی بایکۆتەوە نایەنە هۆڵی دانیشتنی پەرلەمان، بە روونی دەیڵێین ماددەی 22 و 23یان لەسەر جێبەجێ دەکەین کە دەڵێت: راگەیاندنی بایکۆت سەبارەت بە بابەتێکی دیاریکراوە و دەبێت لەنێو هۆڵی پەرلەمان بێت؛ نابێت پەرلەمانتاران بە نووسراو یان لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە بایکۆت رابگەیێنن؛ تەنیا ئەمڕۆ ناوی ئامادەنەبووان ناخوێنینەوە”.

لە بڕگەی یەکەمی ماددەی 22ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا هاتووە، “ئەگەر بەبێ هۆیەکی رەوا، ئەندامی پەرلەمان ئامادەی دانیشتن نەبوو، سەرۆکی پەرلەمان بە نووسین سەرنجی رادەکێشێت؛ ئامادەنەبوون دووبارە بووەوە 5%ی مووچەکەی لەهەر دانیشتنێک کە ئامادەنەبووبێ دەبڕدرێت؛ ئەگەر ئامادەنەبوو لە سێ دانیشتنی یەک لەدوای یەکدا یان پێنج دانیشتنی پچڕ پچڕ لەماوەی یەک وەرزی یاساداناندا، ئەوە ئامادەنەبوونەکەی لە ماڵپەڕی پەرلەمان بڵاودەکرێتەوە، وێڕای بڕینی مووچەکەی لە ئەنجامی ئامادەنەبوونیدا. ئەگەر ئامادەنەبوونی دوای ئەوە دووبارە بوویەوە ئەوا سەرۆکی پەرلەمان دەتوانێت بابەتەکە بخاتە بەردەم پەرلەمان و پەرلەمانیش دەتوانێت بە دەنگی زۆرینەی رەهای ئەندامەکانی بە لەدەستدانی ئەندامێتی لەقەڵەمی بدات”.

سێ پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بایکۆتی پەرلەمانیان راگەیاندووە و وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان رەتکردووەتەوە؛ حەوت پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، چوار پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان کە ئێستا لە دەرەوەی بڕیاری فراکسیۆنەکە کاردەکەن و پەرلەمانتارێکی “سەربەخۆ” بایکۆتیان راگەیاندووە، بەڵام وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان رەتنەکردووەتەوە.

هۆکاری دەستلەکارکێشانەوە و بایکۆتکردنی پەرلەمانتاران، بە گوتەی خۆیان درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانە، کە 6-11-2022 کۆتایی دەهات، بەڵام رۆژی 9-10-2022 پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی پەرلەمانتارانی پارتی، یەکێتی، بەشێکی گۆڕان و پێکهاتەکان تەمەنی یاسایی خۆی بۆ کۆتایی ساڵی داهاتوو درێژکردەوە.