سەرۆکی پێشووی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان کۆچی دوایی کرد

سەرۆکی پێشووی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان کۆچی دوایی کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سەرۆکی پێشووی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان کۆچی دوایی کرد
0

لایک

یوسف قەرزاوی، سەرۆکی پێشووی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆچی دواییکرد.

یوسف قەرزاوی لە ساڵی 1926 لە گوندی سەفەت توراب لە ناوچەی مەحەلەت كوبرای سەر بە پارێزگای غەربییە لە میسر لەدایكبووە.

قەرزاوی لە تەمەنی نۆ ساڵیدا قورئانی پیرۆزی بە تەجویدەوە لەبەركردووە. پەیوەندیی بە پەیمانگەكانی ئەزهەر دەكات. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواو دەكات.

دواتر لە كۆلێژی بنەماكانی ئایین لە زانكۆی ئەزهەر دەستی بە خوێندن کردووە. لە ساڵی 1952-1953 بەرزترین كۆنمرەی میسری لەنێو 180 خوێندكار بەدەستهێنا. ساڵی 1954 مۆڵەتی نێودەوڵەتیی پێدرا بۆ وانەبێژی. ساڵی 1958 بڕوانامەی دیپلۆم لە پەیمانگای توێژینەوەی عەرەبیی بۆ زمان و ئەدەب، ساڵی 1960 بڕوانامەی ماجستێر لە تێزی لێكۆڵینەوە لە زانستەكانی قورئان و سوننە لە كۆلێژی بنەماكانی ئاین و ساڵی 1973 دكتۆرا بە پلەی نایاب و پێدانی پلەی شكۆمەندی یەكەم لە هەمان كۆلێژ لە تێزی زەكات و كاریگەرییەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتییەكان بەدەستهێنا.

قەرزاوی پێشتر سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان بوو، بەڵام ساڵی 2017 هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی سعودیه‌، ئیمارات، به‌حرەین و میسر راگه‌یەندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ناوی 59 كه‌سایه‌تی و 12 رێكخراوی خێرخوازی راگەیاند کە خراونەتە “لیستی تیرۆرەوە”، یەکێک لەوانه‌ یوسف قه‌رزاوی بوو.