ئهمڕۆ یەکشەممە 05-02-2023، پەروێز موشەڕەف، سەرۆکی پێشووی پاکستان دوای نهخۆشكهوتنێكی درێژخایەن لە تەمەنی 79 ساڵیدا لە دوبەی کۆچی دواییکرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سوپای پاكستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سەرکردە باڵاکانی سەربازی “سەرەخۆشی قووڵی خۆیان بۆ کۆچی دوایی ژەنەڕاڵ پەروێز مشەڕەف دەردەبڕن”.
دوای ئەوەی لە ساڵی 2007 هەوڵیدا سەرۆکی دادگای باڵا لە کارەکەی دووربخاتەوە، دهسهڵاتهكهی رووبەڕووی ئاستەنگی جددی بووەوە، ئەوەش ناڕەزایەتی لەسەر ئاستی وڵات لێكهوتووهتهوه و چەند مانگێک نائارامی لێکەوتەوە، کە بووەهۆی سەپاندنی باری نائاسایی، لە کۆتاییدا موشەڕەف لە مانگی ئابی 2008 دەستی لەکارکێشایەوە دوای ئەوەی رووبەڕووی رێوشوێنی لێپێچینەوە بوهوه لەلایەن هاوپەیمانی نوێی دەسەڵاتدارەوە، وڵاتەکەی بەجێهێشت و بۆ ماوەیەکی کورت لە دەربەدەریدا ژیا.
لە ساڵی 2013 گەڕایەوە پاکستان لە هەوڵێکدا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، بەڵام دوای کەڵەکەبوونی دۆسیەی یاسایی بەرامبەری رێگری لێکرا بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات و وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت، قەدەغەی گەشتكردنی سهری لە ساڵی 2016 هەڵگیرا و بۆ چارەسەری پزیشکی چووە دوبەی، لەوکاتەوە لەوێ ماوەتەوە.