سەرۆکی هەنگاریا گەیشتە بەغداد و لە کۆشکی سەلام لەلایەن سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لێکرا

سەرۆکی هەنگاریا گەیشتە بەغداد و لە کۆشکی سەلام لەلایەن سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لێکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆکی هەنگاریا گەیشتە بەغداد و لە کۆشکی سەلام لەلایەن سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لێکرا
0

لایک

ئەمڕۆ هەینی کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و لەیەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ وڵات، لەکۆشکی سەلام لەلایەن د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقەوە پێشوازی لێکرا، بڕیارە هەر ئەمڕۆش سەرۆکی هەنگاریا سەردانی هەرێم بکات.

لەو سەردانەی سەرۆکی هەنگاریا جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغداد و هەرێم، سەردانی هێزەکانی وڵاتەکەیی و ئەو پڕۆژانەش دەکات بەرنامەی هاریکاری هەنگاری لە عێراق جێبەجێیان دەکات.

نوسینگەی سەرۆکایەتیی هەنگاریا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆیەکەمجار لە مێژوودا کاتالین نۆڤاک وەک سەرۆکێکی هەنگاریا سەردانی عێراقی کردووە و رۆژانی هەینی و شەممە لەو وڵاتە دەمێنێتەوە، لەو ماوەیەشدا ناوبراو سەردانی هێزەکانی هەنگاریا دەکات کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەرێم و عێراق کار دەکەن و مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەن.