سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بەبۆنەی 11ـی ئازار بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بەبۆنەی 11ـی ئازار بڵاوکردەوە

سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بەبۆنەی 11ـی ئازار بڵاوکردەوە

52 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنى 11ى ئازارى 1970 تێدەپەڕێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بەبۆنەی 11ـی ئازار بڵاوکردەوە
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەبۆنەی 11ـی ئازار پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، ئەم رێککەوتنە یەکەم بەڵگەنامەی دانپێدانان بوو بە مافە رەواکانی گەلەکەمان.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم:

ئه‌مڕۆ په‌نجا و دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتێكى‌ مێژوويى و هه‌ره‌ ديارى گه‌لى كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت كه‌ ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى 1970ى نێوان حكوومه‌تى ئه‌وساى عيراق و شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلووله‌ به‌ ڕێبه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر.

ڕێككه‌وتنى 11ى ئازار گرنگترين ده‌ستكه‌وتى مێژووى نوێى تێكۆشانى ئازاديخوازيى گه‌لى كوردستانه‌ كه‌ بووه‌ يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى ياسايى و دانپێدانان به‌ مافه‌ ڕه‌واكانى. هه‌رچه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عيراق دواتر له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ په‌شيمان بووه‌وه‌، به‌ڵام بووه‌ هۆى ناساندنى دۆزى گه‌لى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جيهان و بنه‌مايه‌ك بۆ ده‌سكه‌و‌ته‌كانى دواترى له‌ ڕاپه‌ڕين و دامه‌زراندنى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و فيدراليى هه‌رێمى كوردستان.

ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عيراق ڕێزى له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ بگرتايه‌، وڵات و داهاتووى نه‌وه‌كانى له‌ چه‌ندين شه‌ڕ و مه‌ينه‌تى ده‌پاراست و ئێستا عيراق به‌ ته‌واوى وڵاتێكى ديكه‌ى سه‌قامگير و ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو ده‌بوو. ئێستاش ده‌بێ هه‌موومان له‌ عيراق په‌ند له‌و وانه‌يه‌ وه‌ربگرين و به‌ پاراستنى فيدراليزم و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى عيراق، ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان دابين بكه‌ين.

له‌م ياده‌دا سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى كوردستان ده‌نێرين و به‌ شكۆوه‌ ياديان ده‌كه‌ينه‌وه‌. با ئه‌م ياده‌ بكه‌ينه‌ هانده‌رى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى گه‌لى كوردستان كه‌ ئه‌وساش سه‌ركه‌وتن و ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى لێكه‌وته‌وه‌، هه‌ر به‌وه‌ش ده‌توانين مافه‌كان و ئێستا و داهاتووى قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11ى ئازارى 2022