ئەمڕۆ یەکشەممە 25-09-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازی لە چۆ كيجۆنک، كۆنسوڵى گشتيى نوێى كۆرياى باشوور له هه‌رێم كرد و نیشاندانی هەموو پشتگیرییەکی بۆ سەرخستی ئەرکی کۆنسوڵە نوێیەکەی کۆریای باشوور دووپاتکردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/9/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز چۆ كيجۆنك كۆنسوڵى گشتيى نوێى كۆرياى باشوور له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهاتن و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هه‌موو پشتگيرييه‌ى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌ى نيشان دا و سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكاريى مرۆيى و بنياتنانى توانسته‌كان و پشتگيريى كۆرياى باشوور دووپات كرده‌وه كه له‌ڕێگه‌ى تيمى سه‌ربازيى زه‌يتوون و ئاژانسى كۆيكاى كۆرييه‌وه پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستانيان كردووه.
لاى خۆيه‌وه كۆنسوڵى گشتيى كۆرياى باشوور دووپاتی كرده‌وه كه په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌نديى تايبه‌ته و هيواى خواست بتوانن په‌يوه‌ندييه‌كان بۆ ئاستى به‌رزتر و فراوانتر ببه‌ن، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ئاماده‌يى و چالاكييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و هاندانى كه‌رتى تايبه‌تى كۆرى و ده‌رفه‌تى وه‌ربه‌هێنان بۆ كۆمپانيا كۆرييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو.
له ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى كولتوورى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى به‌تايبه‌تى له بوارى په‌روه‌رده‌يى و فێركردندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.