سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئازەربایجان لە میونشن لە کۆبوونەوەدان و تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر(ئەربیل) و باک‌و کرد.
ئەمڕۆ شەممە، 18-02-2023، لە دووەمین رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێم لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوانیان دەڵێت، “هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئازه‌ربايجان كرده‌وه به شێوه‌يه‌ک كه ئاڵوگۆڕى زياترى بازرگانى و سه‌ردانى شاندى فه‌رمى و بازرگانيى نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت”.
ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند کە كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر ده‌كات و هەر لەو کۆبوونەوەیەشدا بە فەرمی نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی وڵاتەکەی كرد.