سەرۆکی هەرێم بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی پاڵەوانێتی کەنداو 25 دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی هەرێم بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی پاڵەوانێتی کەنداو 25 دەکات

سەرۆکی هەرێم بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی پاڵەوانێتی کەنداو 25 دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆکی هەرێم بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی پاڵەوانێتی کەنداو 25 دەکات
0

لایک

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی پاڵەوانێتیى کەنداو 25 دەکات کە لە بەسرە بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ یەکەمین رۆژی یارییەکان دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 06-01-2023، پاڵەوانێتیى کەنداو 25 لە بەسرە دەستپێدەکات و ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای عێراق بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن. یەکێکیش لەو سەرکردانەی بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی پاڵەوانێتیى کەنداو 25 لە بەسرە دەکات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمە.

کەنداو 25، بە یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عومان دەستپێدەکات، یارییەکە کاتژمێر 19:00 لە یاریگەی بەسرەی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

ئەمە دووەمجارە عێراق لە مێژووی خۆیدا میوانداریی ئەو پاڵەوانێتییە بکات، دوای ئەوەی جاری یەکەم لە ساڵی 1979 لە بەغداد میوانداری کرد.