سەردانەکە بە مەبەستی بەشداریکردنە لە رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی محەمەد باقر حەکیم، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق.
رێوڕەسمەکە ئەم بەیانییە لە بەغداد لەلایەن نووسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقەوە رێکدەخرێت و تیایدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق( سەرۆکایەتیی کۆمار، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی باڵای دادوەری) ئامادە دەبن.
محەممەد باقر حەکیم لە ساڵی 1939 لەدایکبوو و لە 29ی ئابی ساڵی 2003 گیانی لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەوەی لە مەزارگەی ئیمامی عەلی لە نەجەف چووە دەرەوە و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا لانیکەم 84 کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا و 15 پاسەوانی محەمەد باقر حەکیم لەنێو کوژراوەکاندا بوون.