سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: تێچووی بۆڕی غازی ماڵان لەسەر هاووڵاتیی نییە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: تێچووی بۆڕی غازی ماڵان لەسەر هاووڵاتیی نییە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: تێچووی بۆڕی غازی ماڵان لەسەر هاووڵاتیی نییە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: تێچووی بۆڕی غازی ماڵان لەسەر هاووڵاتیی نییە
0

لایک

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق رایده‌گه‌یەنێت، ھەنگاوەکان بۆ راکێشانی بۆری غازی ماڵان دەستی پێکردووە و بۆری غاز بۆ ھەموو ماڵێک رادەکێشن و ھیچ تێچوویێکیشی لەسەر ھاووڵاتی نابێت و ھەموو کارەکان کۆمپانیاکان ئەنجامی دەدەن و تەنھا ھاووڵاتیان پارەی ئەو غازە دەدەن کە سەرفی دەکەن.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، لە رێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە بۆری غاز رادەکێشرێت بۆ ماڵان و لە پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆ و شار و شارۆچکەکان عەمباری غاز دروست دەکرێن و سیستەمی غاز وەکو وڵاتانی لێ دێت و بەقۆناغ لەھەموو هەرێم جێبەجێ دەکرێت، بۆیە ئەوە یەک پڕۆژە نییە و چەندین پڕۆژە لەخۆ دەگرێت کە کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەو پڕۆژانە ھەڵدەستن.

دکتۆر محەمەد شوکری وتیشی، ھەنگاوەکانمان دەستپێکردووە بۆ مۆڵەتدانی دروستکردنی عەمبار و پەسەندی کۆمپانیاکانمان داوە بەو کارە ھەڵدەستن، بۆیە پێویستە خۆیان رێکبخەن و دەست بەکار بکەن و مەرجی ئێمە ئەوەیە سیستەمی غاز ببێتە مەرکەزی.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاری دەوێت ئەو پرۆسەیە و کاری بۆ دەکرێت و کاردەکەین زەوی بۆ عەمبارەکان تەرخان بکرێت و ئەوەی دیکەش دەمێنێتەوە لە کوێ و چۆن دەست بەدروستکردنی بکرێت، بۆیە ھەوڵدەدەین ئەمساڵ دەستپێبکات، چونکە خەرجی زۆر و کاتی زۆریشی پێویستە.

ناوبارو جەختی لەوەشکردەوە، دروستکردن و راکێشانی بۆری غازی ماڵان ھیچ تێچوویه‌کی لەسەر ھاووڵاتی نابێت و بۆری غازیان بۆ رادەکێشرێتە ماڵ و غازیش گران نابێت و تەنھا ئەوەیە چەند غاز بەکار بێنن پارەی ئەو غازە دەدەن.