سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوە
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوە

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوە
0

لایک

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەسەر پەیامەکەی موقتەدا سەدر لەبارەی حەشد رایگەیاند، “حەشدی شەعبی بەشێک نابێت لە قەیرانی ئێستادا”.

نوسینگەی راگەیاندنی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدری دایەوە کە ئەمڕۆ پەیامێکی ئاراستەی حەشدی شەعبی کردبوو.

هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، “حەشدی شەعبی بڕیاری ئەوەی داوە کە بەشێکی سیاسیی نەبێت لە قەیرانی ئێستادا”.

هەر ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، “حەشدی شەعبی لەسەر رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیی هەژمار ناکرێت. دڵنیام حەشدی شەعبی هاوڕای بۆچوونەکانی منن سەبارەت بە یەکڕیزیی لە چوارچێوەی ئاسمانیی و ئایینی و مرۆیی و ئایدیۆلۆژیدا”.