ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا سه‌رۆكى داواكارى گشتى له‌به‌رده‌م سەرۆکی هەرێم سوێندى ياسايى خوارد.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13-02-2023، له رێوڕه‌سمێكدا كه له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، له به‌رده‌م نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمدا و به‌پێى فه‌رمانێكى هه‌رێمى، دادوه‌ر كاوه فه‌تحى مه‌عسووم وه‌کو سه‌رۆكى داواكارى گشتى، سوێندى ياسايى خوارد.

ئاماژە بەوەشکراوە، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و وه‌زيرى دادى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له كاوه فه‌تحى مه‌عسووم كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
