سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی تاوان و مەدەنی لە دادگەی سووریا لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژرا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا(سانا) رایگەیاند، دادوەر محەمەد ئەمین شەریفە، سەرۆکی هەردوو دادگەی تێهەڵچوونەوەی تاوان و مەدەنی لە دادگەی سەنمین-ی ئەو وڵاتە بە دەستڕێژی گوللـە لەلایەن چەکدارانای نەناسراوەوە کوژرا.
ئەوەش هاتووە، “ئەم رووداوە لە نزیک ماڵەکەی خۆیان کە دەکەوێتە رەدعای باکووری سووریا روویداوە و لەگەڵیدا برایەکی ناوبراویش بە سەختی برینداربووە”.