سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید کۆبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید کۆبووەوە
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم له‌ شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، لە گەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئیمارات کۆبووەوە.

‌لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق وهەرێم لە گەڵ ئیمارات و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بە گشتی تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتیی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 25ی كانوونی دووه‌م 2022 به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ئیمارات و له‌گه‌ڵ به‌رپه‌رسانی باڵای میرنشینی ئیمارات كۆبوه‌وه‌.