ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-03-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێشوازی لە ناسر حسێن ئەلشبلي، وەزیری گواستنەوەی عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵی لە بواری گواستنەوە وگەیاندن کرا، بەتایبەتی لە رووی بەستنەوەی شار و پارێزگاکانی هەرێم و عێراق بەیەکتر و پاشان بە وڵاتانی دەوروبەر و جیهان لە رێگەی هێڵێکی پێشکەوتووی ئاسنینەوە، هەروەها زیادکردنی گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکان، کە کاریگەرییەکی باشیان دەبێت لەڕووی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشەپێدانی پیشەسازی وگەشتوگوزار، جەختیش لەوە کرایەوە کە پێویستە ئەنجامدانی ئەم پرۆژە ستراتیجیانە، بە شێوەیەک بێت، لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییان و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا بێت.