سەرۆکی حکومەتی هەرێم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا‌ پێگه‌یشت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەرۆکی حکومەتی هەرێم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا‌ پێگه‌یشت

سەرۆکی حکومەتی هەرێم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا‌ پێگه‌یشت

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 13 ی ئاداری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سەرۆکی حکومەتی هەرێم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا‌ پێگه‌یشت
0

لایک

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 13 ی ئاداری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت رایگەیاندوە، “لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هێرشە تیرۆریستییەکەی هەولێری سەرکۆنەکرد.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە، پێشێلکاریيەکی زەقی سەروەری عێراقە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “سەرۆکی حکومەت، جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەنگۆ و بانگەشە ناڕاستانە كردەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاودەکرێنەوە و ماوە ماوە دەکرێنە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر”.
هاوکات بەپێی راگەیەندراوەکە، “سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد بۆ سەرکۆنەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکە و داواشی کرد ئەمەریکا پشتیوانی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات”.