سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە گەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە گەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە گەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە شاری ئیستانبول، لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە گەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە
0

لایک


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە شاری ئیستانبول، لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرایەوە.


هەردوولا خواستی خۆیان بۆ گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی و پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دووپات کردەوە.