سەرۆکی بەرەی توکمانی عێراقی حەسەن توڕان، بە یاوەریی شاندێکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و نوێنەری ئەو حیزبە لە ئەنقەرە، سەردانی ئەرسین تاتار، سەرۆککۆماری قوبرسی تورکی ـیان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی 6ـی 2022، حەسەن توڕان، سەرۆکی بەرەی توکمانی عێراقی و شاندێکی یاوەری کە لە هیشام بایراقدار، جێگری سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وەک ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، محەمەد سەمعان ئاغا ئۆغڵو، لوقمان رەشیدی، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کوتلوهان یایچیلی، نوێنەری ئەو حیزبە لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەرسین تاتار، سەرۆککۆماری قوبرسی تورکی کۆبوونەوە.

هاوکات شاندەکە دوای دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆککۆماری قوبرسی تورکی، سەردانی زۆرلو تۆرە، سەرۆکی پەرلەمانی قوبرسی تورکییان کرد.

شایەنی باسە شاندەکەی بەرەی تورکمانی یەکەم سەردانی بۆ لای تەحسین ئەرتوغرولئۆغلو، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووبوویەوە.