سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی راژە دڵنیایی دەداتە خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی راژە دڵنیایی دەداتە خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا

سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی راژە دڵنیایی دەداتە خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی راژە دڵنیایی دەداتە خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا
0

لایک

سەرۆکى ئەنجومەنى گشتی راژە بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى گشتى هەماهەنگى و بەدواداچوون و بەرێوەبەرى گشتى پەرەپێدانى کارگێرى لە ئەنجومەنى گشتى راژە، پێشوازی لە ژمارەیەک هەڵگرى بروانامەى ماستەر و دکتۆرا کرد.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، دوای ئەوەی رۆژی 7ـی ئەیلوولی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا کە بابەتی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا ئاڕاستەی ئەنجومەنی گشتی راژە بکرێت، تاکو بەپێی تایبەتمەندیی و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندییدارەکان، پۆڵێنی هەردوو بابەتەکە بکەن، رۆژى یەکشەممە 11ـی ئەیلولی 2022، سیراج بارزانی، سەرۆکى ئەنجومەنى گشتی راژە بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى گشتى هەماهەنگى و بەدواداچوون و بەرێوەبەرى گشتى پەرەپێدانى کارگێڕى لە ئەنجومەنى گشتى راژە، پێشوازی لە ژمارەیەک هەڵگرى بروانامەى ماستەر و دکتۆرا کرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، سەرۆکى ئەنجومەنى گشتى راژە دڵنیایى دا بە ئامادەبووان کە بابەتى هەڵگرانى بروانامەى ماستەر و دکتۆرا لەلایەن ئەنجومەنى گشتی راژەوە بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەر بنەماى زانستى و پێداویستى و پسپۆرى هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.