ئەمڕۆ هەینی 13-05-2022، خەلیفە بن زاید ئالنهەیان، سەرۆک و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
بەم بۆنەیە، وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی لە وڵاتی ئیمارات بۆ ماوەی 40 رۆژ ئاڵای ئەو وڵاتە لەسەر دامەزراوەکان دادەگرێت و 3 رۆژیش دەوام لە فەرمانگەکانی کەرتی گشتی و تایبەتیش رادەگیرێت.
خەلیفە بن زاید ئالنهەیان لە 7ی ئەیلوولی 1948 لە شاری ئەلعەین لەدایکبووە. کوڕی گەورەی دامەزرێنەری وڵاتی ئیماراتە. دووەم سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و شەشەم حاکمی شازدەیەمی ئیمارەتی ئەبو زەبی بووە. لە 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 2004 لە شوێنی باوکی”زاید بن سوڵتان”ی دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بووەتە سەرۆکی وڵات.
ئەو پۆستانەی خەلیفە بن زاید لە ماوەی ژیانیدا وەریگرتووە بریتین لە:
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نەوت و دەزگای ئەبو زەبی بۆ وەبەرهێنان.
وەزیری بەرگریی و دارایی.
جێگری سەرۆکوەزیران.
جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان.