ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، لە 50 رۆژی رابردوودا 2 هەزار و 500 سەرباز تاوەکو 3 هەزار سەربازی وڵاتەکەی کوژراون.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بە میدیای ئەمریکی راگەیاند، لەو کاتەوەی هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستیپێکردووە 2 هەزار و 500 تاوەکو 3 هەزار سەربازی وڵاتەکەی لە شەڕەکەدا کوژراون و نزیکەی 10 هەزار سەربازی دیکەش برینداربوون. بەڵام دیار نییە چەندیان لە ژیاندا دەمێنن و چەندیان دەمرن.
جەختی لەوەش کردەوە. لەو شەڕەدا نزیکەی 19 هەزار تاوەکو 20 هەزار سەربازی رووسیا کوژراون.
زێلێنسکی لەبارەی ژمارەی ئەو مەدەنییانەی کە گیانیان لەدەستداوە، رایگەیاند “زۆر زەحمەتە لەبارەی هاووڵاتی مەدەنی قسە بکەین، چونکە شارەکانی وەک خێرسن، بێردیانسک و ماریۆپۆل گەمارۆدراون و نازانین چەند کەسیان تێدا مردوون”.
زێلێنسکی هەروەها باسی لەوە کرد، “هەموومان دەمانەوێ شەڕ بکەین، بەڵام دەبێت هەوڵی تەواو بدەین بۆئەوەی ئەم شەڕە کۆتایی بێت. تاوەکو ئەم شەڕە زیاتر درێژە بکێشێت، کەسی زیاتر لەدەستدەدەین”.