سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران: جەخت لە یەکڕیزی و پشتیوانیکردن لە دیالۆگ دەکەینەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران: جەخت لە یەکڕیزی و پشتیوانیکردن لە دیالۆگ دەکەینەوە

سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران: جەخت لە یەکڕیزی و پشتیوانیکردن لە دیالۆگ دەکەینەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران: جەخت لە یەکڕیزی و پشتیوانیکردن لە دیالۆگ دەکەینەوە
0

لایک

به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و تیایدا دۆخی سیاسی وڵات تاوتوێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی سازان و یەکڕیزی و بەهێزکردنی بەرەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان و پشتیوانیکردن لە دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی داواکارییە نیشتمانییەکان.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئەمڕۆ شەممە 07-05-2022، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەدیدارەکەدا بارودۆخی وڵات تاوتوێکرا و دووپاتکرایەوە لە گرنگی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەگژاچوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و رێگەگرتن لەھەر هەوڵێک بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایشی هاووڵاتیان، ھەروەھا جەختکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردن لە ھێزە ئەمنییەکان، تاکو کارەکانی خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵات گفتوگۆ لەبارەی گرنگی سازان و یەکڕیزی و بەهێزکردنی بەرەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵینگارییە جۆراوجۆرەکان و پشتیوانیکردن لەدیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی داواکارییە نیشتمانییەکان و ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵک لە رووی خزمەتگوزاری و بژێوی ژیان و پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی عێراق.