سەرۆککۆماری عێراق، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان، لە تویتێکدا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، ئافرەت رۆڵی گەورە و بەنرخی هەیە لە بنیاتنان، پەروەردە و بەروپێشبردنی کۆمەڵگا.
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “سڵاو رێز و دەستخۆشی بۆ رۆڵی ئافرەتی عێراقی، کە مێژوویەکی دەوڵەمەندی بە بنیاتنان، سەرکەوتن، گیان فیدایی، پەروەردە و کۆششەکان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی بۆ گەیشتن بە بنتنانەوە و بەرەوپێشبردنی وڵات.
ئافرەت نیوەی کۆمەڵگایە و دایکی نیوەکەی ترە، ئەمەش تەواوی کۆمەڵگا پێکدەهێنێت”.