سەرۆککۆماری میسر: بەهۆی وشکەساڵییەوە گەنم بەشێوازی پەیامبەر یوسف هەڵدەگرین
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • سەرۆککۆماری میسر: بەهۆی وشکەساڵییەوە گەنم بەشێوازی پەیامبەر یوسف هەڵدەگرین

سەرۆککۆماری میسر: بەهۆی وشکەساڵییەوە گەنم بەشێوازی پەیامبەر یوسف هەڵدەگرین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەرۆککۆماری میسر: بەهۆی وشکەساڵییەوە گەنم بەشێوازی پەیامبەر یوسف هەڵدەگرین
0

لایک

سەرۆککۆماری میسر ئەوەی ئاشکرا کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دانەوێڵە کە بەهۆی جەنگی رووسیا-ئۆکرانیاوە سەریهەڵداوە، گرنگی بە دۆسیەی عەمبارکردنی گەنم دەدەن.
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسر لە میانی کردنەوەی “پڕۆژەی ئایندە بۆ بەرهەمی کشتوکاڵیی” وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە بەردەوامی جەنگی رووسیا-ئۆکرانیا، کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر هەناردەکارانی ئەم وڵاتانە و بەهۆیەشەوە میسر لە بواری عەمبارکردنی گەنمی پێویستدا بە ساڵێکی سەختدا تێدەپەڕێت.
سەرۆککۆماری میسر باسی لەو وشکەساڵییە کرد کە لە سەردەمی پەیابەر یوسف-دا روویداوە و ئەوەی ئاشکرا کرد کە شێوازەکەی پەیامبەر یوسف بۆ عەمبارکردنی گەنم پەیڕەو دەکەن و گرنگی بە دۆسیەی عەمبارکردنی گەنم دەدەن.
لەئێستادا وڵاتی میسر کار لەسەر پڕۆژەکانی زیادکردنی ئاسایشی خۆراک و پاراستنی جۆرییەتی گەنمە عەمبارکراوەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر دەکات.
ساڵانە میسر نۆ ملیۆن تۆن بەرهەمی ناوخۆیی و 14 ملیۆن تۆن بەرهەمی هاوردەی گەنم بەکاردەهێنێت و یەکێکە لە گەورەترین بەکاربەرەکانی گەنم لە جیهاندا.