ئەمشەو سێشەممە، د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر(ئەربیل) و لە فڕۆکەخانەی نێودهوڵهتی هەولێر لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لێکرا.
لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، بڕیارە سەرۆککۆماری عێراق و شاندی یاوەری کە پێکهاتوون لە وەزیری رۆشنبیری، وەزیری پەروەردە، وەزیری ژینگە، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی عێراق و ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عێراق لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدا سەردانی پارێزگاکان بکهن و لەم نزیکانەش سەردانی پارێزگای نەینەوا دەکەن.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم بە گەرمی بەخێرهاتنی سەرۆککۆمار و شاندی یاوەری کرد بۆ هەولێر و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەردانەکەیان خواست.