سەرۆککۆماری عێراق: پێویستمان بە چەسپاندنی یەکڕیز و یەکدەنگ و یەکهەڵوێستی هەیە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆککۆماری عێراق: پێویستمان بە چەسپاندنی یەکڕیز و یەکدەنگ و یەکهەڵوێستی هەیە

سەرۆککۆماری عێراق: پێویستمان بە چەسپاندنی یەکڕیز و یەکدەنگ و یەکهەڵوێستی هەیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سەرۆککۆماری عێراق: پێویستمان بە چەسپاندنی یەکڕیز و یەکدەنگ و یەکهەڵوێستی هەیە
0

لایک

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بەبۆنەی یادی عاشوورا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە ھەموو کات زیاتر پێویستمان بە چەسپاندنی بەھا و رەفتارە جوان و بەرزەکانی ئیمام حسێن-ە، بۆیە گرنگە یەکڕیز و یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بین لە سێبەری نیشتمان بۆ چاکسازی و خزمەتکردنی خەڵکی خۆڕاگری عێراق.

دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆماری عێراق:

لەم بۆنە مەزنەدا، یادی رووداوی (الطف) دەکەینەوە، کە ئیمام حسێن سڵاوی خودای لێبێت باوکی ئازادیخوازان راپەڕی دژی ستەمکاران، هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی گەلی عێراق و گشت موسڵمانان و مەرجەعی باڵا لە نەجەف دەکەم.

داستانی عاشوورا، کات و شوێن و سنوورەکانی تێپەڕاند و بووە نموونەیەک نەک تەنها بۆ پێکهاتە و نەتەوەیەک بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی، لەپێناو هێنانەئاراوەی دادپەروەری و بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری، هەرچەندە باجەکەی قورس بوو، بەڵام قوربانیدانی ئیمام حسێن بووە ئامانجێک بۆ رووناکی و نوێبوونەوە بۆ رێگای ئازادی.

ئەمڕۆ لە ھەموو کات زیاتر پێویستمان بە چەسپاندنی بەھا و رەفتارە جوان و بەرزەکانی ئیمام حسێن-ە، بۆیە گرنگە یەکڕیز و یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بین لە سێبەری نیشتمان بۆ چاکسازی و خزمەتکردنی خەڵکی خۆڕاگری عێراق کە شایستەی هەموو خێر و خۆشییەکن، هەروەها پێویستە هەوڵەکانمان یەکخەین بە ئاڕاستەی بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەتوانا کە شایستەی عێراق و گەلەکەمان بێت، هاوکات دووپاتدەکەینەوە وڵاتەکەمان پێویستی بە چاکسازی ریشەییە.

سڵاو لە رۆڵەکانی گەلەکەمان کە یادی عاشوورا دەکەنەوە، سڵاو لەو خۆبەخشانەی کە خزمەتی زیارەتکاران دەکەن، سڵاو بۆ هێزە ئەمنییەکان.
خودا عێراق و گەلەکەی لە هەموو خراپەیەک بپارێزێت، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان، بەخودای گەورە و میهربانتان دەسپێرم.

د. بەرهەم ساڵح
سەرۆککۆماری عێراق