سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق کرد. بەرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی کۆسرەت رەسول لەبارەی ئەم سەردانەوە دەڵێت، “سەرۆککۆماری عێراق لە کۆسرەت رەسولەوە دەستی بە سەردان و کۆبوونەوە لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکان کردووە”.
رۆژی پێنجشەممە 20-10-2022، کۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری سلێمانی پێشوازیی لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد.
بەرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی کۆسرەت رەسول لەمبارەیەوە راگەیاندووە، “سەرۆککۆماری عێراق لە کۆسرەت رەسوولەوە دەستی بە سەردان و کۆبوونەوە لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکان کردووە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری عێراق کرد و هیوای خواست بە پاڵپشتی و پشتیوانیی هەموو لایەک سەرکەوتوو بێ لەم ئەرکە نوێیەیدا.
هاوکات سەرۆککۆماری عێراق “سوپاسی کۆسرەت رەسولی کرد و دووپاتیکردەوە کە ئامانجیەتی خزمەت بکات لە عێراقێکی فیدراڵ و دیموکراتدا لە چوارچێوەی بنەماکانی دەستووری عێراق”.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 19-18-2022 لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە سلێمانی و دواتر سەردانی ئارامگەی مام جەلال و ئیبراهیم ئەحمەدی کرد.