سەرۆککۆماری عێراق: سوودمان لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بینیوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • سەرۆککۆماری عێراق: سوودمان لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بینیوە

سەرۆککۆماری عێراق: سوودمان لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بینیوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆککۆماری عێراق: سوودمان لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بینیوە
0

لایک

سەرۆککۆماری عێراق لە میانی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس ئاماژەی بەوە کرد، بەرزبوونەوەنی نرخی نەوت رۆلێ بەرچاوی هەبوە لە زیادکردنی داهات و حکومەتی ئێستاش سورە لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەکانی.

 
لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند: عێراقی سودی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بینیوە بەو پێیە داهاتی زیادکردووە.


لەبەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق لە ئێستادا سەقامگیرە و قۆناغی نوێی دەستپێکردووە و حکومەت سورە لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامە خزمەتگوزاری و ستراتیجییەکانی.


ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممەی رابردو، 55ەمین کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا بە بەشداری نزیکەی دوو هەزار و 700 سەرکردە لە 130 وڵاتی جیهاندا دەستیپێکرد و چەند قەیرانێک خراونەتە بەرنامەی کارەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.