لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق بە یاوەری فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە بۆ بەشداریکردن لە 53ـهەمین کۆڕبەندی ئابووری جیهان بەرەو سویسرا بەڕێکەوتوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆککۆماری عێراق لە چەند دیبەیت و کۆڕ و کۆبوونەوەیەک بەشدار دەبێت، بۆ گفتوگۆکردن دەرباری پرسی ئاسایشی خۆراک، گەشەپێدان، هاوبەشی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە کەرتی وزە و کشتوکاڵ و ئاو.
هەروەها لە چەند تەوەرێکی دیکەی وەکو بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ژینگەیی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پەرەپێدانی ژێرخان و پاراستنی کۆمەڵگەئامادە دەبێت.