سه‌رۆکكۆماری عێراق په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی ساڵی 2014ی سپایكه‌ر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانیانی سپایكه‌ر كه‌مترین ئه‌ركه به‌رامبه‌ریان، دڵنیایی نیشتمانیش بۆ چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تێكی به‌توانا كه هاووڵاتیانی خۆی بپارێزێت، گه‌وره‌ترین پێزانینه بۆ شه‌هیدان.
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆکكۆماری عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، “ئێمه كاره‌ساتی سپایكه‌ر، ئه‌و جینۆسایده‌یه‌ی كه تیرۆریستانی داعش له دژی گه‌نجه‌كانمان ئه‌نجامیاندا به‌بیر ده‌هێنینه‌وه كه تاوانێكی گه‌وره‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی بوو”.
وتیشی، “دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانییه‌كان كه‌مترین ئه‌ركه، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه یاسایه‌ک پێشكه‌ش بكات كه مافه‌كانیانی تێدا پارێزراو بێت”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دڵنیایی نیشتمانی بۆ چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تێكی به‌توانا كه هاووڵاتیانی خۆی بپارێزێت بۆ رێگریكردن له دوبواره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان، گه‌وره‌ترین پێزانینه بۆ شه‌هیدان.
سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر 160 كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غدادی پایته‌خته‌وه دووره، چه‌كدارانی داعش له رۆژانی 12-15ی حوزه‌یرانی 2014 سه‌ربازه‌كانی بنكه‌كه‌یان به‌دیل گرت كه ژماره‌یان 1700 سه‌رباز بوو، سه‌رجه‌میان گوله‌باران كرد و دواتر ته‌رمی به‌شێک له‌سه‌ربازه‌كانیان خستنه ناو رووباری دیجله و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا به‌خاكسپارد.