نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنێتيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و پێشخستنى زياترى جووڵه‌ى بازرگانى و ئابوورى كرد.
ئەمڕۆ شەممە 12-03-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى عێراق و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عێراق ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونەوە‌كه بوو.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان به لێكگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوويى سياسى و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى فيدراڵيى عێراق كه ره‌نگدانه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى بێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێکراون، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كان به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه.
بەپێی راگەیێندراوەکە هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كانيان تاوتوێكردووە و له‌سه‌ر گرنگيى كاركردن و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه و نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، هاوڕا بوون.
پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراينا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كرا.