سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌وه زیاتر له هه‌شت هه‌زار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 49 هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 08ـی شوباتی 2023، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌وه تا ئێستا هه‌شت هه‌زار و 574 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 49 هه‌زار و 133 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زیاتر له هه‌شت هه‌زار باڵه‌خانه رووخاون و پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردنی هاووڵاتییان له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا به‌رده‌وامه. وتیشی، “هاووڵاتییه زیانلێكه‌وتووه‌كان بۆ هۆتێله‌كان ده‌گوازینه‌وه و كێشه‌ی سوومهتهنی بۆیان چاره‌سه‌رده‌كه‌ین”.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، 6ـی شوباتی 2023، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 7.7 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، هه‌ر یه‌كه له تورکیا روویدا کە چەقەکەی لە پارێزگای مه‌ڕاش بوو، هه‌ر بۆیه ژماره‌ی زۆرینه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌و پارێزگایه تۆماركراون. دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه چه‌ندین پاشله‌رزه‌ی دیكه‌ی به‌هێز به پله‌كانی 5.8، 6.2 و 6.4 چه‌ندین پارێزگای ئه‌و وڵاته هه‌ژاند.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت