سەرۆکوەزیرانی کەنەدا جەستن ترۆدۆ رایگەیاند، دوای چەند رۆژێک لە دیدارەکەی لەگەڵ سەۆرکی ئەمریکا جۆ بایدن، بۆ جاری دووەم تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە.
شایەنی باسە ترۆدۆ باسی لەوەکرد کە بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڕۆنا، لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستی باشە و وتی، “بەو هۆیەوە هەر کەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت با وەریبگرێت، گەر دەکرێت ژەمی بەهێزکراویش وەربگرن. پێویستە سیستەمی تەندرووستیمان و یەکترمان و خۆمان بپارێزین”.
پێشتر جەستن ترۆدۆ لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووبوو، جگە لەوە کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانە کە زۆرترین ژەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەلایەن خەڵکەکەیەوە وەرگیراوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی